یاریزانێكی دیكە لە هەڵبژاردەی عێراق دورخراییەوە

02:24 - 29/01/2022

3151جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێوارەی دوێنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان بۆ ئەنجامدانی یارییەكەیان بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر.

دوای گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەكە پشکنینی پزیشکی "PCR" بۆ یاریزانانی عێراق ئەنجامدراوە، كە ئەنجامی ئەرێنی دەرچوە بۆ یاریزان سامح سەعید و یاریدەدەری ڕاهێنەر ڕەزاق فەرحان، بەمەش ناتوانن لە یاری یداهاتوی هەڵبژاردەكە بەرانبەر لوبنان ئامادەبن.

بۆ ئەم یارییەش جارێكی دیكە شیرکۆ کەریم و حسێن جەبار و سەعد ناتق و ئەمجەد عەتوان ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بوە، ئەمەش مانای ئامادەنەبونیان لە ڕوبەڕوبونەوەی لوبنان دەسەلمێنێت.

کە لە کاتی گەیشتنی یاریزانەكانی دیكە بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت بە هەمان شێوە پشكنینان بۆ ئەنجامدرا، سەرجەم ئەنجامەکان نێگەتیڤ بون و ئەو یاریزانانەی دیكە لە هەڵبژاردەكە دەتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.