سکالۆنی: ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر مێسی هەبوە

03:09 - 27/01/2022

7213جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرژەنتین دەربارەی ئامادەنەبونی ئەستێرەی تانگۆ و کاپتنی هەڵبژاردەكە لیۆنێل مێسی لەڕوبەڕوبونەوەی چیلی و کۆلۆمبیا لەپاڵاوتنی جامی جیهانی ساڵی 2022 لەئەمریکای باشور لێدوانی-دا.
 
لیۆنێل سکالۆنی لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرانبەر چیلی بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێت ئامادەبێت.

سکالۆنی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی وتی: بەدڵنیاییەوە حەزمان دەكرد مێسی هەیە لێرە بێت و من قسەم لەگەڵ کرد و پێی وتم کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر هەبوە.
 
ئەو راهێنەرە وتیشی: "گرنگە کە مێسی باشتر بێت، بۆیە بڕیارم دا باشترین شت بۆ ئەوە ئەوەیە کە لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە".
 
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەرژەنتین ئەستێرەی یۆڤانتۆس پاوڵۆ دیبالا لەیارییەکانی بەرانبەر چیلی و کۆلۆمبیا لە جێگەی مێسی دەکات.
 
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەپاڵ بەرازیل سەركەوتنی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەر كردوە.