ڤیدیۆ.. لێڤەرپوڵ بە بێ سەڵاح و مانێ سەركەوتنی تۆماركرد

08:06 - 16/01/2022

1210جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 22هەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لێڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی برێنتفۆردی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانیش "فابینیۆ، چامپەرلین و مینامینۆ" تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە یانەی لێڤەرپوڵ بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ ریزبەندی دوەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.

 

لە یارییەكی دیكەشدا یانەی لیدز یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی وێستهام یونایتد تۆماركرد.

 

نیشانەکردن

#پریمه‌رلیگ