مانچستەر سیتی ئامادەکاری دەکات بۆ رێککەوتنێکی نوێ لە ڕیال مەدریدەوە

04:44 - 16/01/2022

5738جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی مانچستەر سیتی پلان بۆ ئەوە دادەنێت لە مێركاتۆی هاوینی داهاتو رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدردی ئیسپانی ئەنجام بدات.

گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2024 بەسەر دەچێت، بەڵام لە سەرەتای ئەم وەرزەدا دانوستانی نوێکردنەوەی گرێبەستەكەی دەستی پێکرد، بەڵام یاریزانی بەرازیلی پێویستی بە زیادکردنی موچەکەی هەیە بۆ پەسەندکردنی گرێبەستە نوێیەکەی.

بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی زە سەن، مانچستەر سیتی دەیەوێت سود لەشکستی نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس وەربگرێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید و لەگەڵ ئەو یاریزانە بكەوێتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی بەرەو یاریگای ئیتیحاد بیگوازێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كرردوە کە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پیپ گواردیۆلا ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ بریکارەکانی ڤینیسیوس جونیۆر کردوە دەربارەی ڕێکەوتنەکە.

ئەو ڕونیکردەوە کە سیتی لەسەر ڕێکەوتنی لەگەڵ ڤینیسیۆس جێگیر بوە، چونكە یانەكە  بەدوای جێگرەوەی فێران تۆرێسدا دەگەڕێت کە بە 55 ملیۆن پاوەند چوە بەرشلۆنە و رۆیشتنی ڕەحیم ستێرلینگیش لە هاوینی داهاتودا یەكێكە لە ئەگەرەكان.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئەوەی لە نێوان ڤینیسیوس و ڕیاڵ مەدرید ڕودەدات هاوشێوەی کەیسی ڕوبینیۆی بەرازیلیە کە داوای زیادکردنی گرێبەستەکەی کرد بۆ نوێکردنەوەی لەگەڵ مێرنگی و پاشان لەپڕ لە ساڵی 2008دا بەرەو مان سیتی ڕۆیشت.

چەندین ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە ڕیاڵ مەدرید هەوڵ دەدات لە هاوینی داهاتو گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس سان جێرمان بكات.