خەندان سپۆرت
راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی داوای لە فلۆرەنتینیۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە كردوە بە خێرای هەوڵەكانی دەست پێبكات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ.
پێگەی دیفنسا سەنتڕاڵی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە ئەنچیلۆتی داوای لە پێرێز كردوە بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی سۆن هیۆنگ مین یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە ڕاهێنەری یانەی شاهانە بەهەمو هێزی خۆییەوە كار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكات بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەكانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی تۆتنهام پێشكەشی كردوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە سۆن ئامانجی سەرەكی كارلۆیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە سۆن یەكێكە لە ڕەگەزە سەرەكییەكانی پێكهاتەكەی كۆنتی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی شاهانە ئاسان نابێت.