خەندان سپۆرت
رۆبەرتۆ کارلۆسی ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جیاوازییەکانی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی دەستنیشان دەکات.
لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری فۆکس سپۆرت، کارلۆس دەڵێت "لەڕوی رێژەییەوە گەر بەراوردی نێوان رۆناڵدۆ و مێسی بکەین بەدڵنیاییەوە رۆناڵدۆ باشترەو سەرکەوتوترە".
کارلۆس قسەکانی چڕتردەکاتەوە و دەڵێت "رۆناڵدۆ رۆژانە پێشکەوتنی زیاتری پێوەدەبینیت و هەست بەوە دەکەیت لەراهێنانەکاندا زیاتر دەدروەشێتەوەو هەوڵی جدی دەدات، لە یارییەکانیشدا هەمو بەرپرسیارییەتییەکان دەگرێتە ئەستۆی خۆی کە ئەمە جیاوازییەکەیەتی لەگەڵ مێسی-دا".
ئەستێرەکەی پێشوی یانەی شاهانە ئەوەشی نەشاردەوە کە مێسی دیاردەیەو نەیماریش یاریزانێکی زۆر گەورەیە، بەڵام لەو لایەنانەوە ناتوانن وەک رۆناڵدۆ بن.
کارلۆس لە ئێستادا وەک باڵیۆزی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کاردەکات و ساڵانێک بە درێسی ئەو یانەیەوە چەند نازناوێکی گەورەی بەدەستهێناوەو ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تۆپی پێ بوە.