خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتی دەیلی مەیڵی بریتانی ئاشكرایكردوە كە یاریزانی ئەرژەنتینی یوجینیا لاپرۆڤیتۆلا داوایەکی یاسایی تۆمارکردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە مارادۆنا باوکی ڕاستەقینەیەتی.
ڕاپۆرتەکان لە ئەرژەنتین دەڵێن ئەو کچە بە بچوکی هەڵگیراوەتەوە و كەسێكی دیكە ئەركی بەخێوكردنی لە ئەستۆ گرتوە و ماوەیەك لەمەوبەر ناسنامەی "باوکی ڕاستەقینە"ی ڕاگەیاندوە.
ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئەرژەنتینی لویس ڤێنتورا لەگەڵ یوجینیا قسەی کردوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە مارادۆنا پێش مردنی لە نزیكەوە ئەم كچەی بینیوە.
ئەو خانمە ئێستا یاری تۆپی پێ ئەنجام دەدات و تەمەن 26 ساڵە و بەهەمان درێسی ژمارە 10ی دیێگۆوە یاریی دەكات.
ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی بە "یاریزان و هەندێک جار هونەرمەند" وەسفی دەکات، هەروەها لە وێنەکاندا سەربەرزبونی خۆی بۆ مارادۆنا نیشان دەدات ئەو وێنانەی بڵاودەكاتەوە كە مۆندیالی بەدەستهێناوە.
یۆجینیا دەچێتە پاڵ ئەوانەی دیكە کە شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی بە منداڵە شەرعییەکانی مارادۆنا بناسرێن، لەوانە سانتیاگۆ لارا ی تەمەن 20 ساڵ و ماگالی گالی تەمەن 25 ساڵ .
ڕاپۆرتێک کە ئینتەرپرۆر بڵاوی کردوەتەوە کە ڕەنگە كێشەی زۆر هەبێت لە نێوان میراتگری ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی دیگۆ مارادۆنا لەسەر ئەو سامانەی پاش ڕۆیشتنی بەجێی هێشتوە.
هەشت کوڕەکەی مارادۆنا لەو سامانە هاوبەش دەبن کە بۆیان بەجێماوە، بەڵام ئەمەش بەهۆی "جیاوازی شاراوە" لەنێوان میراتگرەکان کە درەنگ لەدایکبون، لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە بەدوای سەلماندنی ناسنامەكانیان كە نەوەی مارادۆنا، بەزنجیرەیەکی دورو درێژدا تێپەڕ دەبێت.
بە گوێرەی قسەی سێلبریت نێتوۆرس، مارادۆنا بە دەیان ملیۆن دۆلاری بەجێهێشتوە كە بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەستی سپۆنسەری بۆ چەندین مارکەی جیهانی ئەو داهاتەی كۆكردوەتەوە.