ڕاپۆرتێك نهێنی بەرزی توانای جەستەیی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

04:43 - 03/01/2022

11908جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی بریتانیا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچستەریۆنایتد ئامێرێکی کڕیوە لە پێناو ئەوەی توانای جەستەیی خۆی پێ باشتر دەکات.

زە سەن راپۆرتێكی لەو بارییەوە بڵاوكردوەتەوە ئاشكرایكردوە كە ئەو یاریزانە تەمەن 36 ساڵە ئامێرێکی ژوری ئۆکسجینی کڕیوە بۆ ئەوەی گونجاو باشتر بێت بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان.

لە رێگەی ئەم ئامێرەوە موشەکی مادیرا دەتوانێت هەوای تازە هەناسە پێ بدات و ئۆکسجین ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ پلازمای خوێن، کە یارمەتی چاککردنەوەی شانەی تێکچوەكانی لەشی دەدات.

ڕۆژنامەکەی بریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە دەڵێت : "هەمو کەسێک دەزانێت ڕۆناڵدۆ گرنگییەکی زۆری بە لەشجوانی خۆی دەدات و کاتێکی زۆری تەرخان کردوە بۆ ئەوەی لە باشترین ئاستدا بێت".

سەرچاوەکە ئەوەشی وت: پێشتر ئەو یاریزانە ژوری ئۆکسجینی بەکاردەهێنا، بەڵام  بەكارهێنانی ئەوە لە بەریتانیا ئاسان نییە، بۆیە بڕیاری دا یەکێک لەو ئامێرانە بکڕێت و لە ماڵەکەی خۆیدا دایمەزرێنێت.

ئەگەر لە هەرکاتێکدا هەست بە ئازار بکات، دەتوانێت ئامێرەکە بەکاربهێنێت و چێژ لە سوودەکانی وەربگرێت "ئامێرەکە ئەگەری ئامادەنەبونی ئەو یاریزانە لە هەندێک یاری کەم دەکاتەوەو لە پێكان دەیپارێزێت".

ئەستێرە پورتوگالییەکە پێشتر ئامێرێکی هاوشێوەی بەکارهێنابو لە ساڵی 2016دا، لە کاتی پشویەکدا لە ئیبیزای ئیسپانیا، بۆ خێراکردنی چاکبونەوە لە پێکانی ئەژنۆ.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ