لۆتەر ماتیوس: ئێرلینگ هالاند هاوشێوەی لیڤاندۆڤیسكیە

03:44 - 23/12/2021

10978جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی پێشوی تۆپی پێی ئەڵمانیا و بایرن مونشن، ستایشی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری بوڕوسیا دۆرتمۆند دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سیگناڵ ئیدونا پارك نامێنێتەوە.

ماتیوس لە لێدوانێكیدا کە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت: "هالاند بە ئاستێكی بەرز دەركەوتوەو پێموایە کاتێک کاتی خۆی دێت و دۆرتمۆند جێدەهێڵێت، ئەو ئامادەیە هەنگاوی دواتر بنێت، ئێمەش شانازی دەکەین کە لە بۆندسلیگادا بمێنێتەوە".

ماتیۆس دەشڵێت: "دۆرتمۆند دەبێت سوپاسگوزاری ئەوە بێت کە توانی پشت بەو یاریزانە ببەستن، ئەو هێرشبەرە کە بەڕاستی لەگەڵ تیپەکەدایە، هالاند تەمەنی بچوكەو لەگەڵ ئەوەشدا وەك ئامێری گۆڵکردن دەردەكەوێت و یارمەتی زۆر گرنگ پێشەكەشی هاوڕێكانی دەکات، ئەو زۆر پێویستە بۆ یانەكەی".

ئەستێرەكەی ئەڵمانیا دەشلێت: "هالاند لە دۆرتمۆند دەبینرێت هەروەک چۆن لیڤاندۆڤیسكی لە بایرن مونشن دەردەكەوێت، ئەو جۆرە یاریزانانەی لەم ئاستەدا نەک هەر ئەرکی تۆمارکردنی گۆڵیان لە ئەستۆدایە  بەڵکو تیپەکەش بەرەو پێشەوە دەبەن" .

ئەو ئەستێرەیەی پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وتیشی: "ئەو بەرگری دەکات، کە بەڕاستی چێژی لێ وەردەگرم کاتێک ئەو و لیڤاندۆڤیسکی دەبینم لە دۆرتمۆند و بایرن بۆ ئەوەی ئەنجامی دەدەن، ئەو تەنیا هێرشبەرێکی ئاسایی نییە".

لە كۆتایدا ماتیۆس وتی: "زۆر مەزنە هالاند بەم تەمەنەی ئەوە ئەنجام دەدات، تەنیا بیر لە خۆی ناکاتەوە، بیر لە هەمو تیپەکە دەکاتەوە".