بایرن میونشن دەیەوێت ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە

03:46 - 20/12/2021

9276جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا بەرژەوەندیەكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشکرادەكەن، كە ئەو یانە باڤارییە دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینی داهاتودا دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان كە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردوە، نوێنەرانی یانەی بایرن میونشن خۆیان گەیاندۆتە لای عەلی دۆرسۆنی بریکاری كارەكانی دی یۆنگ و پێیان ڕاگەیاندوە كە یانەكەیان بە پەرۆشە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئەوەشی وتوە، کە بایرن میونشن لە ساڵی 2019دا هەوڵی داوە گرێبەست لەگەڵ دی یۆنگ واژۆ بکات، کاتێک یاریزانی یانەی ئەیاکس بوە، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە چوەتە یانەی بەرشەلۆنە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە دی یۆنگ بڕگەیەکی گرێبەستەكەی سزایی 400 ملیۆن یۆرۆی لەسەرە، بەڵام یانە باڤاریەكە دەیەوێت لە بەرانبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ بەرشەلۆنە بگاتە رێكەوتنێكی گونجاو، چونكە چاڤی ڕاهێنەریش لە تواناكانی ئەو یاریزانە .

بایرن ئەم گرێبەستەی خستۆتە بەردەم یاریزانەكە بۆ ئەوەی تا كۆتایی وەرز و لە مێركاتۆی هاوینی داهاتو وەڵامی گرێبەستەكەیان بداتەوە و لەو بارەی پەیوەندیكردن بە یانە ئەڵمانییەكەوە بۆچونی خۆیان پێ بڵێت.