ڤیدیۆ.. ئارسناڵ دوچاری شكست بو

10:22 - 07/12/2021

1662جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 15هەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئیڤەرتۆن لەسەر یاریگای خۆیی میوانجاری یانەی ئارسناڵی كردو یاریەیكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوەو گەنەرزی دوچاری شكستێكی دیكە كرد.

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات و گۆڵەكەش ئۆدیگارد لە دواین خولەكی یارییەكەدا تۆماریكرد، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 79ی یارییەكەدا ریچالیسۆن گۆڵی بەرانبەیر بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، پاشان لە خولەكی دیمارای گرای گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

بەم بردنەوە یانەی ئیڤەرتۆن كۆی خاڵەكانی گەیاندە 18 خاڵ و ریزبەندی 12ی خولەكەی گرتوەو ئارسناڵیش بە 23 خاڵ ریزبەندی حەوتەمی پریمەرلیگی گرتوە.