میسی تواناكانی پۆچیتینۆ دەخاتە ژێر پرسیارەوە

05:20 - 06/12/2021

4731جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە فەڕەنسییەکان، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لە کاتی یارییەکاندا پرسیاری لە توانای تاکتیکی ڕاهێنەرەکەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ کردوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی لیکیپ ئەمرۆ دوشەممە بڵاویكردوەتەوە ئەوانەی نزیکن لە مێسی ئەو گومانانەیان گواستۆتەوە کە ئەو یاریزانە سەبارەت بە تواناکانی پوچیتینۆ گومانی هەیە بەتایبەتی ئەو ڕۆڵەی کە ئەو ئەستێرەی ئەرژەنتینیە هەیەتی لە یارییەكاندا.

سەرچاوەكە ئەوەشی وتوە کە پوچیتینۆ هێشتا لە هەوڵی ئەوەدایە کە پلانی یارییەکی پێکەوەیی بۆ پاریس بدۆزێتەوە، کە ڕەنگی داوەتەوە لە ئەنجامەكانی یانەكە بە تایبەت بەرانبەر نیس و لانس لە خولی فەرەنسا.

پوچیتینۆ بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای دەستەی نایابی سەرەكی بۆ پاریس، لەگەڵ ئامادەنەبونی نەیمار بۆ ماوەیەکی زۆر و کیلیان مباپێش لە لای چەپەوە، ئەگەری هەیە ناوەندی هێرشبردندا یاریی بە مێسی بكات.

ئەوانەی کە نزیکن لە مێسی وتیان پلانی یاری پۆچیتینۆ زۆر سنوردار دەکات لەسەر گۆڕینی شوێنەکان.

لیكیپ ئاشکرای کرد کە پۆچیتینۆ لەوانەیە بچێتە سەر شێوازی پلانی 3-4-3 کە تێیدا چەند خولێکی یاری لانسی بەمشێوەیە کردوە، بەڵام لە سەرەتای وەرزەوە هەرگیز ئەو پلانەی جێبەجێی نەکردوە.

ئەمە یەکەم جار نیە کە راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ناتەبایی نێوان مێسی و پوچیتینۆ لە سان جێڕمان پشتڕاست دەکەنەوە.