پۆچیتینۆ گومان لەسەر داهاتوی خۆی دروست دەكات

01:58 - 25/11/2021

2746جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا دەنگۆی رۆیشتنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری پاریس سان جێرمان بابەتی گەرمی میدیاكانی فەرەنسا و ئینگلتەرایە، ئەو راهێنەرە بە ڕەفتارێكی هێندەی دیكە گومانەكان لە بارەی داهاتوییەوە فراون دەكات.

شەوی ڕابردو تیمەكەی پۆچیتینۆ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە بەرانبەر یانەی مانچیتسەر سیتی ئینگلیزی شكستی هێناو بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ یارییەكەیان پێدۆڕاندن، بەمەش یانەی پاریس سان جێرمان بە دوەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا مسۆگەر كرد.

پەیامنێری تۆڕی "كەناڵ پڵەس" پرسیارێكی ئاراستەی پۆچیتینۆ كردو وتی لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ تۆ ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دەبیت؟
ڕاهێنەری تیمی پاریسی وەڵامی دایەوەو وتی: "ببورە چی دەڵێی؟".

کاتێک پەیامنێرەکە هەمان پرسیاری دوبارە کردەوە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ڕەتی کردەوە چاوپێکەوتنەکە تەواو بکات و وتی: "سوپاس، بای".

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ لە سەرەتای مانگی کانونی دوەمەوە دەستی بەسەر پاریس سان جێرماندا گرت و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە تاكو هاوینی 2023ەیە.

ئۆلی گونار سۆڵشیایەر لە مانچستەریونایتد دورخراوەتەوەو چەندین ڕاپۆرتیش دوپاتیان کردەوە کە پۆچیتینۆ یەکەم کاندیدی شەیتانە سورەکانە بۆ ئەوەی جێگەی ئەو راهێنەرە بگرێتەوە.