ڤیدیۆ.. لێڤەرپوڵ وەستانی نییەو میلانیش هیوای بۆ گەڕاییەوە

10:07 - 25/11/2021

1039جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە جەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكان، لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دوەم هەردو یانەی لێڤەرپوڵ  میلان سەركەوتنیان تۆماركرد.

یانەی لێڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پۆرتۆی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانیش محەممەد سەڵاح و تیاگۆ ئەلكانترا تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە رێدز 15 خاڵی كۆكردوەتەوەو سەركەوتنی بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەر كردوە.

لە هەمان كۆمەڵە یانەی میلان بوە میوانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە، تاكە گۆڵی یارییەكەش جونیۆ میسیاس تۆماریكرد، بەم بردنەوەیەش یانەی میلان هیوای گەیشتن بە قۆناغی داهاتوی بۆ زیندو بویەوە.

نیشانەکردن

#لیڤەرپوڵ #میلان