مۆرینیۆ: پێڵاو بۆ یاریزانێكی ڕۆما دەکڕم

02:30 - 22/11/2021

5567جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری ڕۆما بەڵێنی بەیاریزانە گەنجەکەی یانەكەی فیلیکس ئاڤێنا جیان دەدات كە خەڵاتی بكات و ئەو پێڵاوەی بۆ بكرێت كە یاریزانەكە خواستی هەبو بۆی.

ڕۆما لە دژی لە دۆخێكی دژواردا بو تاكو جیان وەک جێگرەوە لە خولەکی 75 بەشداری کرد و دوجار لە خولەکەکانی 82 و 90ی یاریەیكەدا تۆڕی گۆڵەكەی یانەی جەەوای هەژارند.

مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا بە (دی ئەی زێد ئێن)ی وت: "من بەڵێنم دا بە فلیکس ئەو پێڵاوانەی بکڕێت کە بەڕاستی حەزی لێیە، کە نرخەكەی بۆ ئەو یاریزانە گرانە بەهاكەی ٨٠٠ یۆرۆیە".

جیان كاتێك گۆڵەكانی تۆماركرد بەرەو من ڕایکرد و داوای لێکردم کە بەڵێنەکەم لەبیر نەکەم، هەربۆیە یەکەم شت کە بەیانی دەیکەم ئەوەیە کە پێڵاوی بۆ بکڕم.

مۆرینیۆ وتیشی "داوای لێبوردن دەکەم بۆ بەڕێز دی ڕۆسی ڕاهێنەری پریماڤا، چونکە فلیکس لەگەڵمان دەمێنێتەوە (لە تیپی یەکەم)، ئەوەی زیاتر منی سەرسام کرد زیرەکی ئەو بو لە بەرامبەر گۆڵدا، ئەگەر لە ڕوی ستایلەوە زۆر باش نەبێت، بەڵام عەقڵیەتێکی بەهێزی هەیە".

ڕۆما ژمارەی خاڵەكانی بەرز کردەوە بۆ 22 خاڵ، بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی لە سێریا ئەی بازیدا.