ڕۆناڵدۆ: هیچ پاساوێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنمان بە مۆندیال

04:10 - 15/11/2021

4404جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگال دوای ئەوەی لە قۆناغی پاڵاوتنەكانی گروپەکان هەڵبژاردەكەی نەیتوانی شوێنێک لە مۆندیالی 2022دا بۆ خۆی مسۆگەر بكات، پەیامێکی ئاراستەی هەوادارانی وڵاتەکەی کرد.

هەڵبژاردەی پورتوگال دوای ئەوەی لە بەرانبەر سڕبیا دۆڕا، لە گەیشتن بە مۆندیال شكستی هێناو بۆ قۆناغی پاشكۆی پاڵاوتنەكانی مۆندیال سەركەوت.

ڕۆناڵدۆ دوای یارییەکە وێنەیەکی خۆی لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "تۆپی پێ کات و جارێکی دیكە نیشانی داین کە ڕێگایەكی زیاتر هەندێک جار دەبێتە هۆی خوازراوترین ئەنجام".

ئەو یاریزانە وتیشی: "یاری دوێنێ قورس بو، بەڵام ئەوە بەس نەبو کە ئێمە بێزار بکات ئامانجی ئێمە لە مۆندیالی 2022 هێشتا زۆر زیندوە و دەزانین دەبێت چی بکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەوێ، ئێمە هیچ بیانویەکمان نیە بۆ ئەوەی پورتوگال نەچێتە قەتەر".

بەرازیلی ئەوروپا قۆناغی گروپەکەی لەپلەی دوەمدا بە 17 خاڵ کۆتایی پێ هێنا، لەدوای سربیا هات كە خاوەنی 20 خاڵ بو، بەم ئەنجامەش سڕبیا راستەوخۆ گەیشتە مۆندیال و پورتوگالیش بۆ پاشكۆی پاڵاوتنەكان سەركەوت، كە بڕیارە ڕۆژی 29ی تشرینی دوەم تیروپشك بۆ 12 هەڵبژاردە ئەنجام بدرێت و بەسەر سێ كۆمەڵەدا دابەش بكرێن كە تەنیا یەكەمی گروپەكان دەگەنە مۆندیال.