شێوازی خەوتنی رۆناڵدۆ نهێنی سەركەوتنیەتی

05:31 - 09/11/2021

10478جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی "سەن"ی بریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد شێوازی ڕێکخستنی کاتژمێرەکانی خەوتنی هۆكارە بۆ پاراستنی چالاکی و چڕکردنەوەی تواناكانی.

نیک لیتالیەڵس، پسپۆڕی خەوتن کە سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی خەوی کریستیانۆ دەکات لەو کاتەوەی ئەستێرەی پورتوگالی یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردوە، دەڵێت: "رۆناڵدۆ لە ڕۆژێکدا شەش جار و بۆ ماوەی 90 خولەک دەخەوێت، ئەم ماوانە بۆ سەرخەوشكاندن نین بەڵکو بۆ باشبونی چاکبونەوەیەتی دوای کۆشش ماندو بون و یارییەکی زۆرە، بۆ پاراستنی چالاکی و چڕبونەوەی تواناكانی".

لێتالیەڵس بە ئەوەشی وتوە کە داوای لە ڕۆناڵدۆ کردوە لەسەر جێگایەکی نوێ بخەوێت كە تەنها 10 سانتیمەتر ئەستور بێت هاوشێوەی شوێنی خەوتنی کۆرپەلە و 90 خولەک پێش کاتی خەوتنەکەشی نابێت سەیری شاشەی تەلەفزیۆن یان مۆبایلەكەی بکات.

ئەو یاریزانە تەمەن 36 ساڵە کە پێنج جار براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوە، بەردەوامە لەڕاهێنان و خواردنی تەندروست و پسپۆڕی تایبەت بە خەوتن بۆ ئەوەی لەباری جەستەییەوە زیاتر ئامادە بێت لە پێناو ئەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر لەیاریگاکەدا بەحاڵەتی جەستەیی تایبەت بەردەوام بێت.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ