خەندان سپۆرت
رافاێل ڤارانی فەرەنسی ستایشی زینەدین زیدانی راهێنەری پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و رایدەگەیەنێت كە ئەو راهێنەرە بچێتە هەر یانەیەك هێمنی دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو تیمەكە.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی ڤاران وتی: "كاتێك لە ریاڵ مەدرید بوم زیدان هێمنی گەڕاندەوە بۆ یاریزانەکان، ئەو کەم دەدوێت و کار زۆر دەکات".
وتیشی: " من سەرسامم بە هەڵسوکەوتە ژیرانەکانی، ئەو لەساتە گرنگەکاندا دەزانێت چی دەڵێت و چۆن مامەڵە دەکات، کاردانەوەکانی تەواو پێچەوانەی مۆرینیۆیە".
بەرگریکارەکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکراشیکردوە لێکتێگەیشتن و متمانە لە نێوان یاریزانەکان و زیدان-دا هەیە، ئەو هەڵسوکەوتی لەگەڵ یاریزانەکان نمونەییە، هەندێک جاریش گەر پێویست بکات نێوانێک لەنێوان خۆی و یاریزانەکان دروست دەکات.
ڤارانی تەمەن 28 ساڵ كە لە ئێستادا یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەكات، یانەكە لە گێژاوی ئەنجامە خراپەكاندایەو ناوی زیدانیش یەكێكە لەو بژاردانەوەی كە بۆ جێگرەوەی سۆڵشایەر ناوی دەهێنرێت.