مۆرینیۆ لە دیاریكردنی باشترین یاریزانی مێژوی تۆپی پێ بۆچونێكی جیاوازی هەیە

03:29 - 20/10/2021

5639جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، باشترین یاریزانی مێژوی تۆپی پێ دیاری دەكات کە هیچ یەکێک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی نین.

مۆرینیۆ له‌ لێدوانه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ده‌ڵێت: "باشترین یاریزان، كه‌ به‌ چاوی خۆم له‌ یاریگه‌كاندا بینیومه‌، رۆناڵدۆی به‌رازیلییه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێكان تواناكانی ئه‌ویاریزانەی له‌ یاریگه‌كاندا كوشت و نەیهێشت بەردەوام بێت".

سپێشەڵ وەن دەشڵێت "گەرچی بەهۆی پێکانە زۆرەکانی، رۆناڵدۆی بەڕازیلی نەیتوانی هاوشێوەی کریستیانۆ و مێسی بۆ ماوەی 15 ساڵ لە لوتکەی ئاستی بەردەوام بێت، بەڵام توانا و لێهاتویی رۆناڵدۆی دیاردە زۆر تایبەت بو، کاتێک لە تەمەنی 19 ساڵیدابو بە ئاستەکەی هەموانی سەرسام کردبو، ئەو لە روی هونەرییەوە زۆر لە پێش كرستیانۆ و مێسییەوە بو".

مۆرینیۆ لە بارەی ئەو یاریزانەوە دەڵێت "لە ساڵی 1996 کاتێک لە یانەی بەرشەلۆنە وەک وەرگێڕ کارم دەکرد، بۆ یەکەمین جار ڕۆناڵدۆی دیاردەم بینی، کە سەیری بەهرەکانم کرد، زانیم من سەیری باشترین یاریزانی مێژوی تۆپی پێ دەکەم، پێکانی نەفرتی نەبوایە ئەو شتی زۆر سەرسوڕهێنەرتری پێشکەش دەکردین".

مۆرینیۆ لە ساڵی 1997 وەکو وەرگێڕ و یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ لویس ڤان گال لە بەرشەلۆنە کاری دەکرد و ئەوكات رۆناڵدۆی بەڕازیلیش لە هەمان یانە یاریی دەکرد.