ڕۆمێلۆ لۆكاكۆ: دایک و باوکم لە پێناو ئێمە بەبێ نان خواردن دەخەوتن

04:09 - 19/10/2021

7943جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆمیلو لۆکاكۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی بەلژیکا دوپاتیکردەوە کە لەسەرەتای ژیانیدا ڕوبەڕوی بارودۆخێکی سەخت بۆتەوە لە كاتێكدا تازە دەستی بە مەشقی یاریکردنی تۆپی پێ كردبو.

لۆکاکۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی وتی: " کاتێک باوکم وازی لە یاریکردنی تۆپی پێ هێنا، تەمەنم 6 ساڵان بو، پارەمان نەبو، دایکم نەخۆشی شەکرەی هەبو، بەڵام دەبوایە بەردەوام بێت لە کارکردن".

ئەو یاریزانەی بلوز وتیشی:"تا تەمەنی 16 ساڵیش ژیان بۆ من ئاسان نەبو، دایک و باوکم هەمو شەوێك بە بێ ئەوەی نانی ئێوارە بخۆن دەخەوتن، ئەوەش تەنیا لە پێناو ئێمە".

ئەو یاریزانە وتیشی " گۆڵێكم بەرانبەر بە ئەندەرلێخت تۆماركردبو، كە زۆر لە بیری ئەو گۆڵەدابوم، چونكە لە بەرامبەر تیمە دڵخوازەکەم لە بەلژیکا گۆڵم تۆمارکرد، من دەمردم بۆ ئەوەی یارییان لەگەڵ بکەم و ئەوەش یەکێک بو لە خەونەکانم".

لە کۆتایی دا لۆكاكۆ وتی: دەمەوێت بە دروستی سوپاسی دایکم و باوكم بکەم بۆ هەمو ئەو شتانەی کە بۆیان کردوم، هەر جارێك گۆڵم تۆماركردبێت، ئاماژە بۆ هێمای "ا" دەكەم كە سەرەتای دەستپێكردنی ناوی دیكمە، كە ناوی ئادۆلفینە، چونكە بەبێ ئەو نەدەبوم بەو یاریزانەی كە ئەمرۆ هەم".

نیشانەکردن

#لێدوانی یاریزان