ئەلخلیفی دیارییەکی تایبەت پێشکەش بەمباپێ دەکات

01:44 - 16/10/2021

3974جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ناسر ئەلخلیفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان دیارییەکی تایبەتی پێشکەش بە ئەستێرەکانی تیپەکە، کیلیان مباپێ و پریسنێل کامپێمبی کرد، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ تیمی هەڵبژاردەكەیان توانیان خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنن.

ئەلخلیفی لە پەراوێزی یارییەکەی پاریس سان جێرمان بەرانبەر ئانجیە كە یارییەكەیان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لەو یانەیە بردەوە دو قەڵغانی تایبەتی بۆ مباپێ و كیمپێپێ تەرخان کرد، وەك پێزانینێك بۆ نازناوەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەیان بەدەستیان هێنا.

مێباپی گۆڵێکی تۆمار کرد بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە بردنەوەی 2-1ی فەرەنسا بەرامبەر ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە كە یارییەكە لەسەر یاریگای میلان لە ئیتاڵیا بەڕێوەچو.

مباپێ یەكێكە لەو یاریزانانەی كە هاوینی ڕابردو هەوڵی ئەوەیدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بكات، گرێبەستی ئەو یاریزانە هاوینی داهاتو لەگەڵ یانەكەی كۆتایی دێت و ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵەش ئازاد دەبێت لەگفتوگۆکردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و هەر یانەیەکی دیكە.