مۆلەر كاتی وازهێنانی و پلانی داهاتوی ئاشكرادەكات

01:06 - 16/10/2021

2190جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تۆماس مولەر، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا پلانێكی دیاریكراوی نییە، چونکە تا هاوینی 2023 بە گرێبەستێک لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە بەستراوەتەوە.

مولەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئی ئێس پی ئێن وتی:"پێموایە هەمو ئەگەرەکان لە داهاتودا كراوەن، بەڵام لە ئێستادا پلانێکی دیاریکراوم نییە".

من دەمەوێت پاش سێ ساڵ خانەنشین بم و ساڵێک دواتر دەتوانم مۆڵەتی ڕاهێنان وەربگرم و هەوڵ دەدەم ئێستا تیشک بخەمە سەر پیشەکەم و دواتر هەر شتێک ڕودەدات خۆمی لەگەڵ بگونجێنم".

ئەو هێرشبەرە ئەڵمانیە جەختی لەوە کردەوە کە پلانەکەی هەمیشە لەسەر بنەمای بیرکردنەوە لەوەی کە بۆ سبەینێ چی باشترینە بونیاد دەنێت و لەو بارییەوە وتی: "ئەگەر پلان بۆ 3 ساڵی داهاتو خۆت دابنێیت و لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ بیت، ئەوا دەتوانیت بەردەوام بیت لەو کارە، بەڵام ژیان هەندێک جار جیاواز لەوەی تۆ بیری لێ دەكەیتەوە دەیهێنێتە رێگەت".

ئەو یاریزانە تەمەن 32 ساڵە ڕەتی کردەوە کە بە درێژایی پیشەکەی پلانی دیاریکراو پەیڕەو بکات و ئاماژە بە بەردەوامی خواستەکانی دەکات بۆ پەرەپێدان و یاریکردنی ساڵ بە ساڵ.

مولەر لە كۆتایدا وتی: "شانازی دەکەم کە جەستەم و لێهاتویی تۆپی پێی من بۆ ئەوەی یاری بۆ ئەم یانەیە بکەم و شەڕ بکەم تا نازناوی سەرەکی بەدەست بهێنم".