خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما دەیەوێت یاریزانێکی لاوی یانەی بەرەشلۆنە لە گواستنەوەی زستانەدا بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت ڕاهێنەری گورگەكانی پایتەختی ئیتالیا دەیەوێت یاریزانی ئیسپانی ڕیكی پویگ لە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ریزەكانی یانەی رۆما بگوازێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، مۆرینیۆ پێی وایە هاتنی پویگ دەبێتە هێزێکی گرنگ بۆ ناوەڕاستی تیمەکەی، چونكە ئەو یاریزانە بە تەکنیکە گەورەکانی خزمەتێكی باش بە یانەكە دەكات و لەگەڵ ئەوشدا ئەو یاریزانە تەنیا تەمەنی 22 ساڵە.
پێدەچێت گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە مێركاتۆی زستانەدا بە ئاسانی ئەنجام بدرێت، چونكە ئەو یاریزانە بێزارە لە یانەكەی بەهۆی كەمی بەشداری پێكردنییەوە لە لایەن رۆناڵد كومانەوەو ئەگەری هەیە بەو هۆیە رو لە یاریگای ئۆڵیمپیكۆ بكات.