بایرن میونشن جێگرەوەی لیڤاندۆڤیسكی دیاری دەکات

03:16 - 14/10/2021

6423جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی، بایرن میونشن ترسی لە ڕۆیشتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەی هەیە، لەکۆتایی یارییەكانی ئەم وەرزەدا.
 
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێلد ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن ئەستێرەی بوڕوسیا دۆرتمۆند ئێرلینگ هالاندی وەک جێگرەوەی ئەو یاریزانە دیاری كردوە، ئەگەر بێت و ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتو ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.
 
گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤیسكی لەگەڵ زەبەلاحەكەی باڤاریان لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت و ئەو یاریزانەش ناوی بە چەند یانەیەک بەستراوەتەوە، کە دیارترینیان ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان، چێڵسی و مانچستەر سیتیە.

هالاند لە گرێبەستەکەیدا بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ وەك سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دیاری كردوە، هەربۆیە چەند یانەیەک دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە لاوە ئەنجام بدەن کە دیارترینیان مانچستەر و پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵن.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن