رۆیس: زۆرن ئەو یاریزانانەی پارە پێش تۆپی پێ دەخەن

04:48 - 13/10/2021

3985جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماركۆ رۆیسی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند باس لەداهاتوی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەستێرە ئەڵمانییەكە بەدوری نەزانیوە دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی یانەكەی شاری دۆرتمۆند بەجێبهێڵێت.

رۆیس وتویەتی: "زۆرن ئەو یاریزانانەی پارە پێش تۆپی پێ دەخەن، بەڵام من دوركەوتنەوە لە پێكانەكان و تەندروستییەكی باش زۆر لە پەیدا كردن و كۆكردنەوەی پارە بەنرخترە".

لەبارەی داهاتوتشیەوە وتویەتی " كاتێك گرێبەستەكەم لەگەڵ دۆرتمۆند كۆتایی دێت پێدەچێت ئەوكات بڕیاری بەجێهێشتنی یانەكەم بدەم، چەند یانەیەك هەیە سەرسامن بەتواناكانم".

ماركۆ رۆیس یەكێك بو لەو یاریزانانەی یانەی بایرن میونشن هەوڵی زۆریدا گرێبەستی لەگەڵدا واژو بكات، بەڵام پێكانی یاریزانەكەو سوربونی ئیدارەی دۆرتمۆند لەسەر پارێزگاری كردن لە یاریزانەكەی رێگر بو لە پەیوەندیكردنی رۆیس بە یانە باڤارییەكەوە.