ڤیدیۆ.. پاڵەوانی مۆندیال نازناوێكی دیكەی بۆدەوە

10:28 - 11/10/2021

3369جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یاریی كۆتای خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەردو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا ڕوبەڕوی یەكتر بونەوەی تێیدا فەرەنسییەكان توانیان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ سەركەوتن بەسەر ئیسپانیەكان تۆمار بكەن و ببنە پاڵەوانی نەیشن لیگ.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكەی ئەم دو هەڵبژاردەیە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 64 میكیل ئۆیارزاباڵ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئیسپانیا تۆماركرد، بەڵام دوای تەنیا دو خولەك كەریم بەنزیما ئەنجامەكەی بۆ فەرەنسا یەكسان كردەوەو پاشان كیلیان مباپێ گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد و یاریەیكەش بەو ئەنجامەو لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكانی فەرەنسا كۆتایی هات.

 

لە یاریی دیاركردنی پلەی سێیەم و چوارەمی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ سەركەوتنی بەسەەر هەڵبژاردەی بەلژیكا تۆماركرد.

 

نیشانەکردن

#نەیشنس لیگ