ڤیدیۆ.. فەرەنسا خۆی گەیاندە یاری كۆتایی نەیشن لیگ

11:48 - 07/10/2021

3550جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەڵبژاردەی فەرەنسا و بەلژیكا روبەروی یەكتر بونەوە و پاڵەوانی مۆندیال یارییەكەی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە كە بڕیارە رۆژی یەكشەممە بەرانبەر ئیسپانیا یاریی بكات، سەرەتا بەلژیكا بە دو گۆڵ پێشكەوت لە رێگەی كاراسكۆ و لۆكاكۆوە، بەڵام كەریم و مباپێ و تیۆ هێرناندێز سێ گۆڵی لەسەر یەكیان بۆ فەرەنسا تۆماركرد.

نیشانەکردن

#نەیشنس لیگ