خەندان سپۆرت
یه‌کێتی تۆێی پێی ئه‌ڵمانیا ناوی 10 شاری ئاشکراکرد که له‌کاتی رێکخستنی یۆرۆی 2024 میوانداری یارییه‌کانی پاڵه‌وانێتیه‌که ده‌که‌ن.
یه‌کێتی تۆێی پێی ئه‌ڵمانیا بڵاویکرده‌وه دوای به‌خشینی مافی میوانداری کردنی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ساڵی 2024 بە وڵاتەكەیان، بڕیاریانداوە یارییه‌کانی پاڵه‌وانێتیه‌که له 10 شاری ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌بچن.
بڵاویشیانکردوه‌ته‌وه هه‌ریه‌که له شاره‌کانی (به‌رلین، کۆڵن، دۆرتمۆند، دۆسڵدۆرف، فرانکفۆرت، گلسنکێرشن، هامبۆرگ، لایپزیگ، میونشن، شتوتگارت) ئه‌و 10 شاره ده‌بن که ئامێز بۆ یارییه‌کانی پاڵه‌وانێتیه‌که ده‌که‌نه‌وه.
پێشتر 14 شاری ئه‌ڵمانیا داوایان کردبو له‌کاتی بردنه‌وه‌ی مافی میوانداریکردنی پاڵه‌وانێتیه‌که له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه له میوانداریکردنی پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا به‌شداربن، به‌ڵام دواجار هه‌ریه‌که له‌شاره‌کانی ( بریمه‌ن، مونشنگلادباخ، نۆرنبێرگ، هانۆڤه‌ر) دورخرانه‌وه.