خەندان سپۆرت
ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کارلۆ ئەنچیلۆتی باسی لە ڕکابەریی لە سێریا ئەی دەكات لەگەڵ ئەو ماوەیەی لە ریاڵ مەدرید بەسەری بردوە.
ئەنچیلۆتی لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا وتی:"من ئەم وەرزەی سێریا ئەی بە یەکسانی دەبینم، یۆڤانتۆس هەندێک کێشەی هەیە، بەڵام دڵنیام لە کۆتاییدا وەک پاڵەوان دەگەڕێنەوە".
ئەو ڕاهێنەرە وتی: " ئینتەر ساڵی ڕابردو پێکهاتەی تیپەکەی پاراستوە، هەرچەندە گۆڕینی ڕاهێنەر و رۆیشتنی چەند یاریزانێكی لێكەوتەوە".
ئەنچیلۆتی وتیشی: "بۆ من کارکردنم لە ڕیاڵ مەدرید وەک ئەوە وایە لە مانگی هەنگوینیدا بم، هیوادارم بۆ ماوەیەکی زۆر لێرە بمێنمەوە".
كارلۆ دەشڵێت:"سەرەڕای ئەوەی تۆپی پێی ئیسپانی یاریزانانی گرنگی لەدەستداوە، بەڵام ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەیە، کە بەباشی نمایش دەکات و خۆشبەختانە یاری لەگەڵ ئێمە دەکات".
كارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئیبراهیم دیاز بەهۆی پێشبڕکێکانەوە لێرە شوێنی نەبو ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە و خۆشحاڵین بەوەی کە بەباشی نمایش دەکات".
دەتەوێت لە داهاتودا مەشق بە ڕۆما بکەیت؟
ئەنچیلۆتی: هیوادارم تیمەکە لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ نازناو بباتەوە.