مێسی كۆشكێك وەك شوێنی مانەوەی هەڵدەبژێرێت

03:07 - 18/09/2021

6503جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە، لیونێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتین  مانەوەی لە کۆشکێکی ناوازەی لە دەروبەری پایتەختی فەرەنسا، هەڵبژاردوە و پێیباشە كە چیدی لە هۆتێلێکی لوکسدا نەمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی ستار، مێسی بەنیازە کۆشکێك بەکرێ بگرێت بە بەهای 41 ملیۆن پاوەند.

مێسی لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو کۆشکەکە بەڕێکەوت، لە کاتێکدا مانگی ڕابردو لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی ناوەندی پایتەختی فەرەنسا بەسەر برد، بەڵام پێدەچێت مێسی بیەوێت لە ماڵێکی تایبەتدا جێگیر ببێت.

ماڵە نوێكەی مێسی ناسراوە بە "کۆشکی پەمەیی"، كە مێژویەکی دورودرێژی هەیە لە میوانداریکردنی سەرۆک کۆماری کۆچکردوی فەرەنسا چارلس دیگۆل بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، لە ساڵی 1940، لە کاتی جەنگی جیهانی دوەمدا.

کۆشکی پەمەیی، کە خێزانی مێسی تێیدا نیشتەجێ دەبێت، 2000 مەتر دوجایە و لە ساڵی 1899 دروستکراوە، تەنیا 20 خولەک دورە لە رۆژئاوای پاریسەوە، کۆشکەکە لە شوێنێکی سەرنجڕاکێشدا دروستکراوە، چەندین شوێنی فراوان و تایەبتی تێدایە بۆ ئەوەی مێسی خانەوادەكەی تێیدا پشو بدەن.

کۆشکی پەمەیی چەندین ژوری پێشوازی تێدایە لەگەڵ 4 شوێنی تایبەت بە نوستن و سینەما و مەلەوانگەیەکی ناوەوە و هۆڵێکی یارییە ئەلیكترۆنییەكان و هۆڵێکی وەرزشی و یاریگایەكی سکواشی تێدایە.

باخچەیەکی جوان لە تەنیشت کۆشکەکەدا هەیە، هەروەها موڵکەکەش شوێنی نیشتەجێبونی ئەو کارمەندانەی کە چاودێری شوێنەکە دەکەن هەیە.