وەین رۆنی نهێنییەک گەورە ئاشكرادەكات

03:01 - 16/09/2021

8107جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

وەین رۆنی هێرشبەری پێشویی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هۆکاری جێهێشتنی شەیتانە سورەکان ئاشکرادەکات و مۆرینیۆی پورتوگالی تۆمەتبار دەکات.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رۆنی دەڵێت "تاکە هۆکار لە پشت جێهێشتنی شەیتانە سورەکانەوە تەنها جۆزیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە بو، چونکە هەستم دەکرد لە دەرەوەی پلانەکانی ئەو راهێنەرەوەم".

لە بەشێکی قسەکانیدا کوڕە ئاڵتوونییەکە باس لەوە دەکات ئەگەر لە مانچستەر یونایتد بمایەتەوە نەیدەتوانی بینای داهاتوی خۆی لە تۆپی پێدا بونیاد بنێت.

ناوبراو ئەوەی ئاشکراکردوە کە بەگەڕانەوەی بۆ ئیڤەرتۆن خۆشەویستی تۆپی پێی بۆ گەڕاوەتەوە، چونکە لەو یانەیەوە تۆپی پێی خۆشویست، پێویستە بەدڵ و رۆح و خۆشەویستییەوە بۆ تۆپی پێی بجەنگێت.

رۆنی لە تەمەنی 16 ساڵییەوە لە یانەی ئیڤەرتۆن یاریی کردوەو دواتر رێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و رو لە یانەی مانچستەر یونایتد دەکات، دوای بەدەستهێنانی چەندین نازناوی گەورە لەگەڵ ئەو یانەیەدا، بڕیاری چۆڵکردنی شانۆی خەونەکانی دا و روی لە ئیڤەرتۆن کردەوە و دواتریش بەرەو خولی ئەمریكی رۆیشت و پاشان گەڕاییەوە ئینگلتەرا.