لیڤاندۆڤیسكی دەیەوێت ڕكابەرییەكی نوێ ئەزمون بكات

12:00 - 19/08/2021

4080جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کردوە كە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەدوای بەرەنگارییەکی نوێدا دەگەڕێت دور لە یانەكەكەی ئێستای. 

بەپێی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، لیڤاندۆڤیسكی ڕۆژی شەممەی داهاتو تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ و لەگەڵ ئەوەشدا لە بایرن میونشن دڵخۆشە، بەڵام دەیەوێت پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە 35 ساڵ، ڕو لە یانەیەكی دیكەی ئەوروپا بكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە: "بایرن میونشن 100 ملیۆن پاوەندیان داناوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری لیڤاندۆڤیسكی ببن، بۆیە پێدەچێت ئەو یاریزانە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2023 بمێنێتەوە لە یانەكەی بمێنێتەوە".

سكای باس لەوەش دەكات كە یانەی بایرن میونشن لەئێستادا هیچ گرێبەستێكی پێشکەش ببە لیڤاندۆڤیسكی نەكردوە بۆ ئەوەی بۆندەكەی نێوانیان نوێ بكەنەوە، چونكی بەهۆی ئەو نەرخە بەرزەی لەسەر بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی دانراوە سەختە گواستنەوەی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.

لە ئێستادا لیڤاندۆڤیسكی یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەكانی جیهان و وەرزی ڕابردو 56 گۆڵی بۆ یانەکەی و وڵاتەکەی تۆمارکردوە.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن