خەندان سپۆرت
ئامادەكارییەكانی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی بۆ ركابەرییەكانی وەرزی نوێ دەستی پێكردوەو لە ڕاهێنانەكانی ئەمرۆی ئەو یانەیە یاریزانێك دوچاری پێكان بوە.
یانەی بایرن میونشن ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە بینیامین پاڤاردی لە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی ئەمرۆی یانەكەیدا لە پاژنە پێی دوچاری پێكان بوە و بەهۆییەشەوە ڕاهێنانەكانی یانەی جێهێشتوە.
پێكانی ئەم یاریزانە بوەتە هۆكاری دوركەوتنەوەی لە یاریی یانەكەی بەرانبەر بڕوسیا موشن گلادباخ كە بڕیارە سبەینی لە هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی یانەكانی ئەڵمانیا ڕوبەڕوی یەكتر ببنەوە.
وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو یاریزانە چەند هەفتەیەک لە دەست بدات، لەوانەش یارییەكەی جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتو.