جۆرجینا دیارییەكی گرانبەها پێشكەشی ڕۆناڵدۆ دەكات

03:12 - 04/08/2021

5846جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆرجینا ڕۆدریگێزی كچە هاوڕێكی رۆناڵدۆ دیارییەکی گرانبەهای پێشکەش بەکریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤانتۆسی ئیتالی کرد.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانی، ڕۆناڵدۆ لەم هەفتەیەدا دیارییەكی جۆرجینای نمایش كرد، كە بە بۆنەی رۆژی لەدایكبونی 35هەمین ساڵ ڕۆژی وەك دیاریی لە لایەن جۆرجیناوە پێی بەخشراوە.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەش كردوە كە دیارییەكە ئۆتۆمبیلێكە لە جۆری مارسیدس جی کلاس برابۆس.

ڕۆناڵدۆ وێنەیەکی خۆی لە ئەکاونتی ئینستگرامەکەیدا بڵاوکردەوە، کە لە تەنیشت ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە نوسیویەتی "هیوای دەست پێکێکی باش بۆ ئەم هەفتەیە دەخوازم".

ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن کۆمپانیای (برابوس)ی بەرهەمهێنەری بزوێنەری ئەڵمانییەوە کاری تێدا كراوە، نرخەکەی نزیکەی 516 هەزار پاوەندە كە دەكاتە (نزیکەی 719 هەزار دۆلار).

بزوێنەری بەهێزی 900 یو پی هەیە كە دەتوانێت لە 0 تا 100کم ڕێ بكات لە ماوەی تەنیا 3.8 چرکەدا.

 دۆن خاوەنی گەراجێكی تایبەتە كە سەرجەم ئۆتۆمبێلی خەونەكانی تێدا كۆكردۆتەوە کە تێیدا ئۆتۆمبێلی گرانبەها و ناوازە بونیان هەیە وەک بوگاتی چیرۆن، فیراری مۆنزا و فیراری F12.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ