ئەستێرەی بایرن میونشن لە یانەكەی دوركەوتەوە

04:15 - 27/07/2021

4393جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بایرن میونشن ڕایگەیاندوە دوای ئەوەی پشکنینی نوێی کۆرونایان ئەنجام داوە بۆ یاریزانانی یانەكەیان دەركەوتوە كە یەکێک لە ئەستێرەکانیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆڤید-19ی نوێ بوە. 

یانەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكردوە كە پشكنین بۆ سەرجەم یاریزانانی یانەكەیان ئەنجامداوە و دەركەوتوە که کۆریتن تۆلیسۆی فەرەنسی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە، لە ئێستادا ئەو یاریزانە تەمەن 26 ساڵە لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتین كراوە.

داهاتوی تۆلیسۆ لەگەڵ بایرن میونشن لە گوماندایە، چونكە ناوی ئەستێرە فەرەنسیەكە بەستراوەتەوە بە ئەگەری جوڵەیەک بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یاخود یۆڤانتۆس.

تۆلیسۆ لەگەڵ بایرن میونشن وەرزی ڕابردو بەشداری لەچەندین یارییدا نەکردوە، بەهۆی ئەوەی توشی پێكانێكی سەخت هات و تەنیا 24 یاریی کردوە لەپێشبڕکێ جۆراوجۆرەکاندا و سێ گۆڵیشی تۆمارکردوە.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن