ڕۆناڵدۆ قورسترین ساتی ژیانی وەرزشی ئاشکرا دەکات

05:35 - 24/07/2021

5409جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و خاوەنی پێنج باڵۆن دۆر سەخترین چركە ساتی ژیانی پیشەگەری ئاشكرادەكات.
 
ڕۆناڵدۆ لەو بارەییەوە وتویەتی: " قورسترین سات لە سەرەتای پیشەکەمدا بو کاتێک لە تەمەنێکی زۆر بچوكدا بەرەو یانەی پۆرتینگ لشبۆنە ڕۆیشتم".

ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا بۆ (دۆگئاوت) دەڵێت " کاتێک خێزانەكەمم جێهێشت، چاویلکەی تاریکیان لە چاوكردبو، بەڵام بینیم فرمێسک لە چاویان دەهاتخوار، بە بەرچاوی خۆمەوە بەو دیمەنەوە بەرەو فڕۆکەكە رۆیشتم، ئەوەش قورسترین ساتی ژیانم بو، دەستمكرد بە گریان و خێزانەکەم لە مادێرا مانەوە".

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی 36 ساڵ لە ساڵی 2003ەوە پورتوگالی بەجێهێشت بۆ ئەوەی دەست بکات بە نوسینەوەی مێژو بە زێڕ کاتێک کە بەرەو مانچستەر یونایتد ڕۆیشت، لەوێشەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و لە ئێستادا یاری بۆ یۆڤانتۆس دەکات.