تیانجینی چینی بكوژەكەی بۆندس لیگای دەوێت

03:28 - 15/07/2021

4852جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی تیانجین گوانجیانی چینی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گۆڵکاری وەرزی رابردوی خولی یانەکانی ئەڵمانیادا واژو بکات .

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە یانەی تیانجینی چینی خۆی نادات بەدەستەوەو دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بكات.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکراشیکردوە ئیدارەی یانە چینییەکە ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی گۆڵکارەکەی بۆندسلیگادا بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بدەنە یانەی بایرن میونشن.

بێڵد ئاشکراشیکردوە موچەیەکی خەیاڵی کە بڕەکەی 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە بۆ لیڤا تەرخانکراوەو ئەو بڕە پارەیەش خاڵییە لە پێدانی باج و راستەوخۆ تەواوی پارەکە دەدرێتە هێرشبەرەکە. 

لە ئێستادا دەنگۆی رۆیشتنی لیڤاندۆڤیسكی لە یانەی بایرن میونشن بوەتە باسی گەرمی میدیاكانی ئەڵمانیا و ئەگەری زۆری هەیە لەم مێركاتۆیەدا ئەو یاریزانە یانەكەی جێبهێڵێت.

نیشانەکردن

#بۆندسلیگا