مانی: پێویستە بەردەوام یارمەتی هەژاران بدەین

03:38 - 20/06/2021

3079جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سادیۆ مانی یاریزانی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی لە لێدوانیدا باس لەوە دەكات كە نابێت ناو ناوبانگ و دەوڵەمەندی كەسایەتیان بگۆرێت و بیانكاتە كەسێكی لەخۆبای پێویستە بەردەوام یارمەتی هەژاران بدەین.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەری ئۆنزی فەرەنسی سادیۆ مانێ وتی: سوپاسی خودای گەورە دەكەم كە من مسوڵمانم، بەراستی من شانازی بە ئاینەكەمەوە دەكەم، چونكە دینەكەمان پاپەندی كردوین بەوەی كە هەركەسێك خوای گەورە پارەی پێ بەخشی و دەوڵەند بو، دەبێت یارمەتی هەژارن بدات و پارەیان پێبدات لەو سامانەی كە خوادا پێی بەخشیوە.

ئەو یاریزانەی لێڤەرپول لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هیچ لە ئێمە كەم نابێتەوە ئەگەر بە برێكی كەمیش بێت یارمەتی هەژارن بدەین، گەر ڕۆژانی بڕێكی كەمیش بێت بدەینە هەژارێك پێدەچێت بۆ ئەو جێگەیەكی زۆر باش بگرێت، بەڵام ئەو پارەیە بۆ ئێمە هیچ نیە و پێویستە بەو شێوە یارمەتیدانە پاپەند بین، چونكە قورئانی پیرۆز رێنمونیمان دەكات بۆ یارمەتی دانی هەژاران و دەبێت پێوەی پاپەند بین.

لە كۆتایدا ئەو یاریزانە وتی "كاتێك ئێمە ناوناوبانگ پەیدا دەكەین و دەبینە خاوەنی پارە نابێت خۆمان لە بیر بكەین لەخۆمان بایی ببین، دەبێت بەردەوام ئێمە رابردوی خۆمان لە یاد بێت، بە تایبەت كاتێك لە هەژاریدا بەرەو دۆڵەمەند بون دەرۆیت و خوای گەورە سامان و رسق و رۆزیت پێدەبەخشێت.

سادیۆ مانی سەنیگالی یەكێكە لەو یاریزانانەی كە بە ژیانێكی سەختدا تێپەریوە و تەنانەت بەهۆی نەبونی نەخۆشخانەیەك لە گوندەكەیاندا باوكی كیانی لەدەستداوە.