چەک نۆریس هۆکاری مردنی بڕوس لی ئاشکرادەکات

05:53 - 01/06/2021

7649جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چەک نۆریس کە یەکێک بو لە هاوڕێ نزیکەکانی بروس لی، هۆکاری مردنی ئەو ئەکتەر و وەرزشەوانە ئاشکرادەکات، کە بەشێوەیەکی کتوپڕ و لە ناکاو لە تەمەنی 33 ساڵیدا و لە هۆنگ كۆنك لە ساڵی 1973 کۆچی دوایی کرد.

نۆریس لە بارەی مردنی ئەو یاریزان و ئەكتەرەوە دەڵێت "زۆر کەس دەڵێت کە هۆکاری مردنی بڕوس لی، بە شێوەیەکی پیلان بۆ داڕێژراو بوە و هەوڵی لە ناوبردنیان داوە، یان بەوە تۆمەتباری دەکەن کە تلیاکی زۆری کێشاوە، یان گوایە لە رێگەی دەرزییەوە کوشتویانە".

راستی ئەو روداوە ئەوەیە کە من بۆتان باسدەکەم، کاتێک بروس لی لە لۆس ئەجەلوس بو لەگەڵ کەریم عەبدول جەبار کە یاریزانی باسکە بو لەگەڵ ئەوەش یەکێک بوە لە خوێندکارەکانی، سەرقاڵی راهێنان بون و "بڕوس لی" هەوڵی داوە کە ئاسنی زۆر بەرز بکاتەوە کە زیاد لە پێویستی کێشی لەشی بوە، بەوەش ئەو یاریزانە ماسولکەیەکی پشتی ئازاری پێگەیشتوە لەگەڵ بەشێک لە بڕبڕەكانی پشتی، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکە پێی وتوە تۆ دوچاری پێکانێکی سەخت بویت و زۆر زەحمەتە جارێکی دیکە بتوانیت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بە رێگەدا بڕۆیت.

چەک نۆریس دەشڵێت "بەهۆی ئەوەی بڕوس لی کەسێکی تایبەت بو، دوای تەنها مانگێک لەسەر پێی خۆی وەستایەوە و وەک جاران دەستی بە جوڵە کردەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ماسولکەیەی پشتی بە تەواوی چاک نەببوەوە بەردەوام هەستی بە ئازار دەکرد، بۆیە هەمیشە حەپی دەخوارد بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی.

نۆریس لە گێڕانەوەی ڕوداوەکە بەردەوامە و دەڵێت "جارێک بڕوس گەڕاییەوە بۆ هۆنگ کۆنگ بۆ ئەوەی فیلمیک بەرهەمبهێنێت لەگەڵ وارن بێتی  کە یەکێک بو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئەو کاتی هۆڵیوود لەگەڵ خانمێک بە ناوی تینگ کە ئەویش ئەکتەر بوە، لە کاتی گفتوگۆکردن لە بارەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە بروس لی سەری زۆر دێشێت و ئەو خانمە ئەکتەرەش حەپێکی سەر ئێشەی پێدەدات، بەڵام پێشتر بڕوس لی حەپی ئازاری پشتی خواردبو، دواتر حەپی ژانە سەرەکەی خواردوە لەگەڵ کەمێک لە خواردنەوە کحولییەکان، ئیتر ئەو سێ ماددەیە لە جەستەیە تیکەڵ بون و بەهۆی ئەو دو حەپەوە کاردانەوەی نیگەتیڤ لە جەستەیدا دروست بوە، بەوهۆشییەوە توشی جەڵتەی مێشک بوە و پاشان کۆچی دوایی کرد.

نیشانەکردن

#جیهان