رۆناڵدۆی دیاردە جێگرەوەی خۆی دیاریدەكات

05:37 - 01/06/2021

8845جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆناڵدۆی بەرازیلی كە بە دیاردەی یاریگاكانی تۆپی پێ ناسرابو لە لێدوانێكیدا ئاشكرایدەكات كە كیلیان مباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، باشترین جێگرەوەی دەبێت لە یایگاكانی تۆپی پێدا.

رۆناڵدۆی بەرازیلی لە بارەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییەوە دەڵێت "من ئەو یاریزانەم زۆر خۆش دەوێت و ئەو خێراییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی زۆر كەمە و هێشتا زۆری ماوە پێشكەشی بكات.

رۆناڵدۆ دەربارەی كیلیان مباپێ دەڵێت "ئەو هاوشێوەی من لە تەمەنی لاوێتیدا توانی سەركەوتو بێت لە بەدەستهێنانی جامی جیهانیدا، كاتێكیش دەیبینم رو لە گۆڵ دەكات و كۆتا لێدانی خۆی ئاڕاستەی گۆڵ دەكات شێوازی یاریكردنی خۆمم بیردێنێتەوە.

دیاردە لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتی "لەگەڵ ئەوەی سێ ساڵە ئەو یاریزان دەناسم، بەڵام زۆرم خۆش دەوێت، دڵنیام ئایندەیەكی گەشی دەبێت و ئەو شایستەی ئەوەیە ببێتە گرانترین یاریزانی تۆپی پێ".

لەكۆتایدا ئەو یاریزانەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مێرەنگی وتی "نازانم پلانی یانەی ریال مەدرید چیە بۆ مێركاتۆی هاوینە، بەڵام پێویستە لەسەر كاربەدەستانی ئەو یانەیە هەمو هەوڵێك بدەن لە پێناو گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ گوێدانە نرخی ئەو گرێبەستەی پاریس سانجێرمان داوای دەكات".