بە فەرمی بایرن مونشن دوەم گرێبەستی هاوینەی ڕاگەیاند

12:12 - 27/05/2021

6224جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بایرن میونش بە شێوەیەکی فەرمی واژۆکردنی گرێبەستی عومەر ڕیچاردزی ڕاگەیاند كە لە یانەی ڕیدینگی ئینگلیزییەوە بە بێ بەرامبەر ئەو یاریزانەی بۆ یانەكەی گواستەوە و پێشتریش ئاشكرایكردوە كە بەرگریکاری فەرەنسی دیوت ئۆبامیکانۆی لە یانەی لایپزیگەوە بۆ قەڵای باڤاری گواستۆتەوە.

بەپێی لێدوانە فەرمیەكەی بایرن مونشن، بەرگریكاری تەمەن 23 ساڵ عومەر ڕیچاردز بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەیانەی باڤاریان کردوە و تا ساڵی 2025 گرێبەستێکی لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئەڵمانیا ئیمزاکردوە و وەرزی داهاتوش درێسی ژمارە 3 دەپۆشێت.

حەسەن ساڵح حامیزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن مونشن وتی: ئێمە دڵخۆشین بەوەی عومەر هاتوە بۆ بایرن مونشن، چونكە عومەر یاریزانی بەتواناو لێهاتوی تەکنیکییە و لەباڵی چەپی بەرگری یاریی دەكات، کە دەتوانێت چارەسەری باش بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕوات، زۆر بەوریاییەوە مامەڵە دەكات و متمانەی پێدەکەین کە ڕۆڵێکی باش لەتیپەکەماندا بگێڕێت.

عومەر ڕیچاردزیش دوای ڕاگەیاندی گرێبەستەكەی وتی: "چون بۆ بایرن میونشن شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، خەونێك بو كە بوە ڕاستی، شانازی دەکەم کە بتوانم درێسی یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهان لەبەر بکەم".

هیوام وایە بتوانم یارمەتی تیپەکە بدەم لە داهاتودا، سوپاسی بەرپرسانی بایرن میونشن دەکەم بۆ متمانەیان، ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم تیمە دەست بە یارییكردن بكەم".

نیشانەکردن

#بایرن میونشن