خەندان سپۆرت
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌مه، له پێشه‌نگه‌ی كتێبی سلێمانی له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك كتێبی نوێ بڵاو ببنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه كتێبی "من دیێگۆی خه‌ڵكم" كه بیره‌وه‌رییه‌كانی دیێگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێیه.
كتێبه‌كه ناوازه‌یه و مارادۆنای ئه‌ستێره‌ی ناودار و كۆچكردوی تۆپی پێ، بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ژیان و تۆپی پێ و ئه‌و زه‌حمه‌تییانه‌ی كه هاتونه‌ته ڕێی، ده‌گێڕێته‌وه.
كتێبه‌كه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی "ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا" وه‌رگێڕانی بۆ كراوه و له لایه‌ن ده‌زگه‌ی فامه‌وه به دیزاین و چاپێكی جوانه‌وه، چاپ كراوه.
كتێبه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێكهاتوه، تێیدا مارادۆنا له‌سه‌ر زاری خۆی باس له ژیانی سه‌ختی منداڵی و وێستگه جیاجیاكانی له‌گه‌ڵ تۆپی پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها بیره‌وه‌رییه‌كانی گه‌یشتن به لوتكه و به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی، ئه‌و گۆڵه‌ی به‌ده‌ست له ئینگلته‌را تۆماری كرد، كه ناویان لێ ناوه "ده‌ستی خوا"، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵییه‌كانی و چه‌ته‌گه‌رایی فیفا، شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی له یاریگه‌كان، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ڤیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشوی كوبا و دیدی ئه‌و بۆ ژیان و سه‌رمایه‌داری و چه‌پگه‌رایی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی ژیانی باس ده‌كات.
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵای وه‌رگێڕی كتێبه‌كه بە خەندان سپۆرتی رایگه‌یاند: "كتێبه‌كه بۆ 30 زمانی جیاواز و زیندوی جیهان وه‌رگێڕدراوه و پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێ كراوه، بۆیه منیش پێم خۆش بو خوێنه‌رانی كوردزمان و وه‌رزشدۆستان، له‌و كتێبه بێبه‌ش نه‌بن".
وتیشی "ئه‌زمونی مارادۆنا هی ئه‌وه‌یه بخوێندرێته‌وه و لێیه‌وه فێربین، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی كه به هه‌ژاری و سه‌ختی ده‌ژین و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه به لوتكه".
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵای رۆژنامه‌نوس و وه‌رگێڕ، ئه‌مه سێیه‌م كتێبه بۆ كوردی وه‌ریده‌گێڕێت، پێشتر دو كتێبی دیكه‌ی به ناونیشانه‌كانی "خۆزێ مۆرینیۆ، بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن و نهێنییه‌كانی دژایه‌تی بەرەشلۆنە" و "زیدان له باوه‌شی مافیاوه بۆ ریزی ئه‌فسانه‌كان" بڵاوكردوه‌ته‌وه.