ئەگەری هەیە پزیشكە تایبەتییەكەی مارادۆنا 25 ساڵ زیندانی بكرێت

05:35 - 23/05/2021

2704جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئۆفیسی داواکاری گشتی تۆمەتی کوشتنی خستە پاڵ تیمی پزیشکی و پەرستاری دیێگۆ مارادۆنا، ئەوەش دوای کەمتر لە شەش مانگ لە مردنی یاریزانی ئەفسانەیی ئەرژەنتینی.

تۆڕی تەلەفیزیۆنی TN ئەرژەنتینی ئاشكرایكردوە كە دکتۆری تایبەتی مارادۆنا، لیۆپۆلدۆ لۆک، پزیشکی دەرونی ئۆگستینا کۆساچۆڤ و چەند پەرستارێک ڕوبەڕوی سزای 8 تا 25 ساڵ زیندانی دەبنەوە، ئەگەر بە تەواوی تاوانبار بکرێن بە كوشتنی ئەو ئەفسانەیە.

ئەو حەوت تۆمەتبارە لە جێهێشتنی وڵات قەدەغە کراون و دەبێت لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لە دادگا ئامادەبن.

مارادۆنا ساڵی پار لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، کە لەو کاتەدا بەهۆی نەشتەرگەری مێشکەوە بەرەو چاک بونەوە دەچو، بەڵام لە ناكاو هەواڵی مردنی میدیاكانی جیهانی هەژاند.

هەمان سەرچاوە بە بەڵگەیەک کە لە لایەن داواکاری گشتیەوە دەرچوە، كە لە 29 لاپەڕە پێكهاتوە، تێیدا ئاشكرا كراوە کە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری دۆخی خراپی تەندروستیی نەخۆشەکە نەبون، کارمەندانی پزیشکی بە پێچەوانەی کردارە پزیشکییەکان چالاکییان ئەنجام داوە و سەرکەوتو نەبون لە ئەنجامدانی کاری دیاریکراو، باری تەندروستیی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بۆ ماوەیەكی زۆر بە ناجێگیری ماوەتەوە، بەڵام پشتگوێ خراوە.

نیشانەکردن

#مارادۆنا