مێسی خاڵی لاوازی خۆی ئاشکرادەکات

05:05 - 20/05/2021

12557جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە خاڵی لاوازی خۆی لەنێو یاریگادا ئاشکرادەکات و رایگەیاندوە دەبێت گەشەی زیاتر بەتواناکانی لەو بوارەدا بدات.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی مێسی وتویەتی "نەمتوانیوە لە هەموو سێکتەرەکانی تۆپی پێدا یاریزانێکی بێ کەموکوڕی بم و هەست بەوە دەکەم لە لێدانەکانی پەناڵتیدا کەموکوڕیم هەیە و دەبێت گەشەی زیاتر بەخۆم بدەم کە پێموایە خاڵێکی لاوازەو دەبێت گرنگی زیاتری پێبدەم و کارم بۆ کردوە".

لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا لیۆ باسی لەوە کردوە کە لێدانە سزاکان و پەناڵتییەکان بەشێکی گەورەن لە تۆپی پێ و پێویستی بەوەیە کاری زیاتری بۆ بکات و ئەو خاڵە لاوازەی بەهێزتربکات.

مێسی وەک هەر یاریزانێکی دیكە لەنێو یاریگادا چەندینجار پەناڵتی و لێدانی سزای بۆ یانەکەی یان هەڵبژاردەکەی لەدەستداوە، بەڵام رایگەیاندوە کە دەبێت باشتربێت و راهێنانی زیاتری لەسەر بکات.