خەندان سپۆرت
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، "دۆلۆریۆس ئەڤیرۆ"ی دایكی رۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ وتویەتی "هەندێك یاریزان تا تەمەنی 37 بۆ 39 ساڵی یاریی دەكەن، دواجار كریستیانۆ مرۆڤە و رۆبۆت نیە".
دایكی ئەو یاریزانە وتوشیەتی "رۆناڵدۆ تاوەكو بەئاست بەرزی بمێنێتەوە لەیاریكردن بەردەوام دەبێت، بەبڕوای من دەتوانێت سێ تا چوار ساڵی دیكە بەردەوامی بەیاریكردن بدات".
دایكی رۆناڵدۆ وتوشیەتی " فێرمكردووە رێزی هەموان بگرێت، لەمنداڵیدا كوڕەكەم زیرەك بو، بەڵام كەمێك ئاژاوەی گێر بو، لەگەڵ ئەوانەشدا خوێندكارێكی زیرەك و لێهاتو بو".
دایكی رۆناڵدۆ لەباسكردنی نهێنیەكانی ژیانی كوڕەكەی بەردەوام بوەو وتویەتی " هەمو كات ڕۆناڵدۆ ئارەزو دەكات لە لوتكەدا بێت، بەبەردەوامی دەیەوێت باشترین پێشكەش بكات، لەهەر شوێنێك یاری كردبێت تەواوی تواناكانی بەكارهێناوە".