كاناڤارۆ : كەس بە مارادۆنا بەراورد مەكەن

03:28 - 11/05/2021

3137جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فابیۆ كەناڤارۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی یانەكانی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكیدا  باس لە دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەرژەنتینی دەكات و بە یاریزانێكی بێ وێنە وەسفی دەكات.

لەو بارییەوە كاناڤارۆی ئیتاڵی دەڵێت "من زۆر ڕێز لە مێسی دەگرم، ئەو بۆ چەندین نەوەیە باشترین یاریزانە، بەڵام مارادۆنا جیاوازە لە مێسی لەو کاتەشدا تۆپی پێ جیاواز بو لە ئێستا، مارادۆنا هەمو جارێک لێیان دەدا و لە زەویدا تەختیان دەکرد، بەڵام ئەو هەڵدەستاییەوە و کۆنتڕۆڵی تۆپی دەکرد، چونکە جەستەیەکی زۆر پتەوی هەبو".

ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیە درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت "مێسی لە ئێستادا لەسەرەوی هەرەمی باشترین یاریزاناندایە، بەڵام مارادۆنا ئاستێکی دیکەی هەبو، بێ وێنەیە و بەراورد ناکرێت بە کەس، من یاریی پێلیەم نەبینیوە، بەڵام بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە بەردەوامی یاریی مارادۆنام بینیوە، ئەو نەک یەکێک بو لە باشترینەکان، ئەو بێ ڕکابەر و بۆ هەمیشەیی بە باشترینی جیهان دەمێنێتەوە".

كاناڤارۆ لە ساڵی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناو پاشان بە باشترین یاریزانی جیهان دیاریكرا و خەڵاتی باڵۆن دۆری پێبەخشرا.