ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە مەرگی مارادۆنا ڕاگەیەندرا

02:43 - 01/05/2021

2424جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیژنەی پزیشکی لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی مردنی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی دیگۆ مارادۆنا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە تیمی پزیشکی ئەفسانەکە " بە شێوەیەکی نەشیاو کاری کردوە و كەمتەرخەمبون".

مردنی مارادۆنا لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردودا ئەرژەنتین و جیهانی تۆپی پێی توشی شۆک کرد، زۆر کەس داوایان کرد کە ئەو کەسانەی بەرپرسن لە مردنی لەناکاوی ئەو ئەستێرەیە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئۆفیسی داواکاری گشتی ئەرژەنتینی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد، دوای مردنی ئەو ئەستێرەیە، بەهۆی وەستانی دڵەوە لە بۆینس ئایرس-ی پایتەخت مرد، دوای مردنەی ئەو ئەفسانەیە گەڕان بەدوای کەلوپەلی تایبەت بە پزیشکەکە دەستیپێكرد و هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی دیکەش كرا كە تیمێك بون و بەرپرسیار بون لە چاودێریکردنی ئەو ئەستێرەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە "کاری تیمی پزیشکی ڕێگەپێدراو بۆ چارەسەرکردنی دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا شکستخواردبوە و كەمتەرخەمبون لە چاودێری كرنی دۆخی تەندروستی ئەو ئەفسانەیە".

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە كراوە كە نزیكەی 12 كاتژمێر پێش مردنی مارادۆنا، دۆخی تەندروستی ئەو ئەفسانەیە بەرەو خراپی رۆیشتوە و لە 25ی تشرینی دوەم دەمرێت.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشكراكردوە: " كە مارادۆنا پێش مردنی ئازاراێكی زۆری هەبوە و نیشانەكانی بە تەواوی لەو ئەستێرەیەدا دەركەوتوە، بەڵام بەهۆی پشتگوێ خستنییەوە چەندین كاتژمێر بەو ئازاراەوە ماوەتەوە تا دواتر بۆ هەمیشە چاوەكانی لێكناوە".

مارادۆنا کە ساڵی 1986 لەگەڵ ئەرژەنتیندا لە مۆندیال بەدەستهێنا، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو یاریزانانەی لە مێژوی خۆیدا و خزمەتێكی گەورەی بە وڵاتەكەی كردوە و یاریشی بۆ یانەكانی بەرشەلۆنە و ناپۆلی و سیڤیلیا و بۆکا جۆنیۆرز كردوە.

نیشانەکردن

#مارادۆنا