میشێل زۆرک: هالاند بۆ فرۆشتن نیە

04:19 - 22/04/2021

2283جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میشێل زۆرک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند دوپاتیکردەوە کە ڕێگە بە هێرشبەری یانەكەیان ئێرلینگ هالاند نادەن ریزەكانی یانەكەیان جێبهێڵێن.

زۆرک بە سکای سپۆرتی وتوە"من زۆر بە رونی لەبارەی هالاندەوە قسەم کردوە، بەبێ ڕەزامەندی بۆروسیا دۆرتمۆند هیچ بڕیارێک لەسەر داهاتوی ئەو بونی نییە".

لە بارەی مانەوەی ئەو هالاند لە ئەگەری سەرنەكەوتنیان بۆ چامپیۆنس لیگ، زۆرك وتی: "بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئێمە لە كوێداین كاتێك وەرزەكە تەواو دەکەین، هەلاند بەردەوام دەبێت لە یاریکردنمان لەگەڵماندا".

لەم دواییانەدا مینۆ ڕایۆلا، بریکاری ئەستێرەی نەرویجی وتی ڕێز لە لێدوانی زۆرک دەگیرێت کە ڕۆیشتنی هالاند ڕەتبکاتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە بە تەواوی لەگەڵ خواستی یانەکە هاوڕابێت.

لەبارەی شکستی سوپەرلیگەوە، زۆرک گوتی : خۆشحاڵم کە ئەو تارمایییە پێش ئەوەی دەست پێبکات شكستی هێنا، خۆشحاڵم بەوەی کە بۆروسیا دۆرتمۆند و بایرن مونشن پێگەیان هەر لەسەرەتاوە ڕون بو بۆ بەشداری نەکردن لە پاڵەوانێتیەكە.

نیشانەکردن

#بروسیادۆرتمۆند