ئالابا لەبارەی نزیكبونەوەی لە ریاڵ مەدرید لێدوانیدا

12:58 - 25/03/2021

4354جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دەیڤید ئالابای یاریزانی یانەی بایرن مونشن، كە لە ماوەی ڕابردودا ئاشكرایكرد لە كۆتایی وەرز یانەكەی جێدەهێڵێت باس لەو دەنگۆیانە دەكات كە داهاتوی ئەو یاریزانە بە یانەی رایل مەدریدی ئیسپانیەوە دەبەستنەوە.

ئالابا  لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "fussballtransfer" دەڵێت "نازانم لە داهاتودا چی ڕوودەدات و بێگومان زۆر شت لە بارەی داهاتووی خۆمەوە دەبیستم، بەڵام من لەو جۆرە كەسانە نیم کە هەموو بەیانییەک لە خەو هەڵسم و ڕۆژنامە بخوێنمەوە".

ئەو یاریزانە دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە نوێ بکاتەوە، بە فەرمی رۆیشتنی خۆی لە یانەكە ڕاگەیاند و لە كۆتایی ئەم وەرزشە گرێبەستەكەی كۆتایی دێت و دەتوانێت بەخۆڕایی بچێتە ئەو یانەیەی كە خۆی دەیەوێت، هەربۆیە رۆژنامەكانی ئیسپانیا بەردەوام هەواڵ لەسەر ئەو یاریزانە بڵاودەكەنەوە و ناوی بە یانەكانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دەبەستنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی تۆڕی "سکای سپۆرتس"ی ئەڵمانی، ئەو بەرگریکارە تەمەن 28 ساڵە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ یانەكانی پاریس سان جێرمان، چێڵسی یان مانچستەر سیتی ڕەتكردۆتەوە.