هۆنیس: ئەڵمانیا پاڵێوراو نیە بۆ بەدەستهێنانی یۆرۆ

03:42 - 24/03/2021

2975جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئۆلی هونیسی سەرۆکی پێشوی بایرن میونشن ڕایگەیاند، دوای ئەو شكستە كارەستبارەی ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا تۆماریكرد، ئێستا هەڵبژاردەكە ئاستی جێگیربوە، بەڵام یەكێك نیە لە هەڵبژاردە پاڵێوراوەكان بۆ بەدەستهێنانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

هونیسی تەمەن 69 ساڵ ئەوەشی وت کە یواكیم لۆفی ڕاهێنەری تیمی ئەڵمانیا بڕیاری دروستی داوە بە ڕاگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەکەی دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی داهاتو.

هۆنیس لە ئێستادا ڕۆڵێکی نوێ دەگێڕێت، وەک شیکەرەوەیەک کار بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاڕ تی ئێڵی ئەڵمانی دەکات.

هۆنیس كە لەگەڵ ئەڵمانیا جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 1972 و جامی جیهانی 1974ی بەدەستهێناوە دەڵێت "من دڵنیام لەوەی کە تیپەکە ئاستی زۆر باشتر دەبێت بە بەراورد بە پێشتر، دەبێت بزانین کام یاریزانانە لە پلانەكانی ڕاهێنەردا دەبن بەرامبەر ئایسلند".

هۆنیس "کاتێک تیمەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ یاریزانان ناكات، دەبێت هەمیشە هێزێک هەبێت کە لێپرسینەوە بكات "من دەزانم یاریزانانی بایرن میونخ هەمیشە زۆر ئاواتخوازن لەکاتی لەبەرکردنی درێسی هەڵبژاردەكەیان، ئەگەر هەموو کەسێک هەوڵی خۆی بدات ئەوا جارێکی دیكە هەموو شتێک بەباشی پێشدەکەویت ".

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەگروپێکی قورسدا کێبڕکێ دەکات لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا کە هەڵبژاردەی فەرەنسا پاڵەوانی جیهان و هەڵبژاردەی پورتوگالی هەڵگری نازناو  هەڵبژاردەی هەنگاریا لەخۆ دەگرێت و یارییەکان لەمیونشن ئەنجام دەدرێت.

نیشانەکردن

#ئەڵمانیا